هیچ ئەفسەرێک لەسەر بەشداری کردن لە ریفراندۆم سزا نادرێت و کێشەکانیان کۆتایی هات
جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیێنێت:” هیچ ئەفسەرێک لەسەر بەشداری کردن لە ریفراندۆم سزا نادرێت و کێشەکانیان کۆتایی هات، دەشلێ: هەر ئەفسەرێک ماوەو کێشەی هەیە تا ٣ کاتژمێری تر دەتوانن سەردانی لیژنە بکەن.
د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رای گەیاند:” هیچ ئەفسەرێک لەسەر بەشداری کردن لە ریفراندۆم سزا نادرێت و کێشەکانیان کۆتایی هات.
ڕاشیگەیاند” بۆ ئەوەی کێشەی ئەو ئەفسەرو کارمەندانەی بەشداری ریفراندۆمیان کردبو بەیەکجاری کۆتایی پێبێت لیژنەیەکمان ڕەوانەی کەرکوک کرد و بەیەکجاری دۆسیەکانیان داخراو بێتاوان لەقەلەم دران ،”
گوتیشی:” هەر ئەفسەرێک ماوەو کێشەی هەیە تا ٣ کاتژمێری تر دەتوانن سەردانی ئەو لیژنەیە بکەن ،”
شاخەوان عەبدوڵڵا زیاتر گوتی:” رێگە نادەین هیچ ئەفسەرێک سزا بدرێت لەسەر کێشەی سیاسی یان نەتەوەیی ، بەپێچەوانەوە ئەوەی تێوەگلابێت لەبابەتی گەندەڵی و تاوانی تر هیچ پشتگیرییەکی ناکەین و رێگە دەدەین دادگا رێکاری یاساییان بەرامبەر بگریتە بەر .