ناوەرۆکی كۆبوونهوهی سهرۆك بارزانی لەگەڵ بافڵ تاڵهبانی بڵاو کرایەوەو ئهم بڕیاره درا
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2022/08/٢٠٢٢٠٨٠٤_١٦٤٩٠٦.jpg)
ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕێکەوتی 4ـی8ـی 2022 سەرۆک بارزانی لە پیرمام پێشوازی کرد لە بەڕێز بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بە ئامادەبوونی ھەریەک لە بەڕێزان د.فوئاد حسێن و قوباد تاڵەبانی.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ و بیروڕا ئاڵوگۆڕکران بۆ ھەڵسەنگاندنی بارودۆخی ئێستای عێراق و پێشھاتەکانی و لە پێناو یکخستنەوەی نێو ماڵی کوردی بڕیاردرا:
کاربکرێت بۆ یەک ھەڵوێستی ھێزە سیاسییە کوردستانییەکان لە بەرامبەر ئەو ئالەنگاریانەی کە ڕووبەرووی عێراق و ھەرێمی کوردستان بوونەتەوە و کۆبوونەوەکان بۆ ئەم مەبەستە بەردەوامیان پێ بدرێت.