سه‌در: عێراق پایته‌ختی شیعه‌گه‌رێتییه و پێویسته ئه‌وانی دیكه بۆی بگه‌ڕێنه‌وه
لەپەیامێکدا موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، کە لە تویتەر له باره‌ی یه‌كڕیزی ناو ماڵی شیعه بڵاویكردۆته‌وه نووسیوویەتی: یه‌كڕیزی ناو ماڵی شیعه پێویسته له‌سه‌ر بنه‌مای روون و به گوێره‌ی شه‌ریعه‌ت و خۆشه‌ویستی نیشتمان و بێزراندنی شوێنكه‌وته‌یی و چاكسازی راسته‌قینه و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و لێپرسینه‌وه له گه‌نده‌ڵكاران بێت.
دەشلێ: عێراق پایته‌ختی یه‌كه‌می شیعه‌گه‌رێتییه و ئه‌مه‌ش مانای وایه پێویسته ئه‌وانی دیكه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ عێراق، نه‌ك عێراق ببێته پاشكۆی ئه‌وانی دیكه.
هەروەها سه‌در ستایشی حه‌شدی شه‌عبی كردووه و رایگه‌یاندووه، حه‌شد له بنه‌ماڵه‌ی سه‌در نزیكتره و زۆرتر پابه‌ندن به ته‌قلیدكردنی هه‌ردوو شه‌هیدی ئالی سه‌در.