دەستپێکردنی خولی نوێی دانووستانەکانی ڤییەنا بۆ بووژانەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران دەستیپێکرد

 

هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی خولی نوێی دانووستانەکان لە ڤییەن بۆ ئەمڕۆ  پێنجشەممە ، ڕۆیتەرز دەنووسێت  بووژانەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی لە نێوان تاران و واشنتۆن ئەگەرێکی لاوازی هەیە .

 

لە كاتێكدا جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا هۆشداری داوە لەوەی لەم دانووستانانەدا بوارێك بۆ موزایەدەی زیاتری نێوان ئێران و ئەمەریكا نەماوە، بەڵام نیشانەكانی نەرم و نیان لە هەردووکلایەکداكەمن.

 

لەم چوارچێوەیەدا، بەرپرسێکی باڵای ئێرانی کە ناوی ئاشکرا نەکراوە، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە، “ئێران نەرمی پێویست نیشانداوە”. ئێستا بایدن دەبێت بڕیارێک بدات. ئێمە پێشنیارەکانمان هەیە کە لە دانوستانەکانی ڤییەننادا تاوتوێ دەکرێن.

Back to top button