پارەی دواکەوتووی  3 ساڵی گەنمی جووتیاران دابەشدەکرێت

 

‏ لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ،وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات ، سەرەتای هەفتەی داهاتوو بڕی 100 ملیار دینار پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵەکانی 2014، 2015، 2016 دابەش دەکرێت و لە ماوەی 10 رۆژی داهاتووشدا 208 ملیاری دیکە دەگاتە دەستمان، به‌مه‌ش تەواوی پارەکە کە ده‌كاته‌ 308 ملیار دینار دابەش دەکرێت.

 

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی لەبارەی پارەی گەنمی ئەمساڵشەوە رایگەیاند: لە ئەمساڵدا 103 ملیار و 159 ملیۆن دینار پارەی گەنمی جوتیاران دابەشکراوە و 160 ملیاری دیکەش هەفتەی داهاتوو دابەش دەکرێت و بەردەوامیش دەبن لە پێدانی پارەی گەنمی جووتیاران .

 

هاوکات ئاماژەی بەوە رد ، تا ئێستا 311 هەزار تۆن گەنم وەرگیراوە، بەشی پێنج مانگی خۆمان دەکات کە دەبووایە زیاتر لە 700 هەزار تۆن گەنم وەربگرین.

Back to top button