چوارچێوەی هاوئاهەنگی بەفەرمی دژایەتی خۆی بۆ دووبارە هەڵبژاردنەوەی کازمی دەربڕی
ئەمڕۆ پێنجشەممە لە “تویتێکدا” ئەبو ئالا وەلائی، ئەمینداری گشتیی کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا، یەکێک لە لایەنەکانی نێو هاوپەیمانیی فەتح لە چوارچێوەی هاوئاهەنگی، ڕای چوارچێوەی هاوئاهەنگی بۆ دووبارە کاندیدکردنەوەی “مستەفا کازمی” بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکرا دەکات .
لە تویتەکەی وەلائیدا هاتووە “گوتوومانە و ئیستاش جەختی لەسەر دەکەینەوە کە مانەوەی کازمی لە پۆستەکەیدا لە هەر دۆخێکدا بێت نوێ ناکرێتەوە.
وەلائی هەر لە تویتەکەدا دەنووسێت ، دەستخۆشی لە برایان لە چوارچێوە دەکەم بۆ ئەو زیرەکییە بەرپرسیارانەیان لە کۆبوونەوە لەناکاوەکەی ئەمڕۆیاندا کە یەکێک لە دیارترین بڕیارەکانی ئەوەیە مانەوەی مستەفا کازمی لەپۆستەکەیدا نوێ ناکرێتەوە و رەتکرایەوە کە ببێتە سەرۆکوەزیرانی رەزامەندی لەسەردراوی قۆناخی داهاتوو.”