چوارچێوەی هاوئاهەنگی بڕیارێکی پێچەوانەی بڕیارەکانی “سەدر” دەرکرد
لە کۆتایی کۆبوونەوەی ئەمجارەیاندا ، هاوپەیمانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی چەند بڕیارێکیان پەسند کرد ، وەک دەچوون لە تەنگەژەی نێوماڵی شیعە ، بەڵام چاودێران پێیان وایە ، ئەو بڕیارانە زیاتر ناوماڵی شیعە بەرەوە لێکترازان دەبات .
لە کاتێکدا موقتەدا سەدر داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق و کاندید نەکردنی محەمەد سوودانی دەکات بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق ، بەڵام چوارچیوەی هاوئاهەنگی سوورە لە سەر بەربژێری ناوبراو بۆ ئەو پۆستە .
هاوکات لە كۆبوونەوەكەدا بە فەرمی بڕیار درا هادی عامری وەك بەتەمەنترین سەركردەی ناو چوارچێوەكە راسپێرن بۆ سەردانیكردنی موقتەدا سەدر و گفتوگۆكردن لەگەڵیدا لەپێناو دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەك بۆ قەیرانی پەككەوتنی پەرلەمان و دروستكردنی حكوومەتی نوێ.