حەشدی شەعبی ستایشی پەیامەکەی ” سەدر ” دەکات
لە دوای ئەوەی موقته‌دا سه‌در، له په‌یامێكدا حه‌شدی شه‌عبی و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌یه‌ك جیا کردەوەو ڕایگەیاند ، حه‌شدی شه‌عبی ناچێته خانه‌ی ره‌وتی سه‌در و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌وه و به پیشه‌ییانه كاری خۆی ده‌كات ، حەشدیش ستایشی هەڵوێستەکەی دەکات .
له به‌یاننامه‌كه‌ی حەشدی شەعبیدا هاتووه: ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ستایشی ئه‌و په‌یامه نووسراوه هاوسه‌نگه‌ی موقته‌دا سه‌در ده‌كات، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ئاراسته‌ی ئه‌ندامی حه‌شدی شه‌عبی كرد.
هاوکات ،حه‌شدی شه‌عبی به فه‌رمانده و تاكه‌كانییه‌وه په‌یمان ده‌داته گه‌لی عێراق و مه‌رجه‌عیه‌تی دینی، كه پابه‌ندی پێوه‌ره نیشتمانیی و پیشه‌ییه‌كانی بێت و كار بكات بۆ خزمه‌تی عێراق.