کۆشکی سپی: کات ڕوو لە تەواو بوونە بۆ بووژانەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران

 

هاوکات لە گەڵ دەستپێکی تازەی خولی دانووستانەکان بۆ بووژانەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران لە ڤییەننا ، جۆکێربی بەرپرسی پێوەندییەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نشتمانی کۆشکی سپی ، ڕایگەیاند ، کات ڕوو لە تەواو بوونەوە هیچ هیوایەک بۆ بووژانەوەی ڕێککەوتینی ئەتۆمیی ئێران لە گەڵ ئەمریکا بەدی ناکات .

جۆن کیربی لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەیدا رایگەیاند، ئێمە بۆ هەمیشە چاوەڕێ ناکەین ئێران رێککەوتنەکە قبوڵ بکات.بۆیەش دەبێ ئێران ئەوە بزانێت  لەسەر مێزەکە ڕێککەوتنێک هەیە. دەبێت قبوڵی بکەن.

 

ئەم بەرپرسەی کۆشکی سپی جەختی لەوە کردەوە: “پێدەچێت کاتەکە زۆر کورت بێت لە ڕووی گەیشتن بە ڕێککەوتنەوە.”

Back to top button