پوتین : گۆڕانکاری گەورە لە ناوچەکە بەڕێوەیە
پوتین و ئەردۆگان لە دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەی دوو قۆڵی لە لێدوانێکی هاوبەشدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ، بەشیک لە ئەنجامی کۆبوونەوەکەیان ئاشکرا کرد .
هەردووکلا ڕایانگەیاند ، لە کۆبوونەوەکەدا باسی دۆخی سووریایان کردووە و ئەنجامی کۆبوونەوەکەش شەپۆلێک گۆڕانکاری لە ناوچەکە دروست دەکات و هیواشیان خواست ڕێککەوتنێک بکەن بۆ گەشەکردنی ئابووری .
لە بەشیکی دیکە لە قسەکانیدا پوتین گوتی : وڵاتانی ئەوروپی دەبێت سوپاسگوزاری تورکیا بن بۆ کڕینی گازی رووسیا لە رێگەی بۆریی گازی تورک ستریم
– لەکۆتاییشدا ئەردۆگان ڕایگەیاند : گفتوگۆی ئەنقەرە-مۆسکۆ لەبارەی دۆخی سووریا ئاسوودەیی بۆ ناوچەکە دەهێنێت