وەزیری پێشمەرگە : سەردانەکەمان بۆ ئەمریکا بەرهەمدار بووە

 

لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌  باس لە سەردانەکەیان دەکات بۆ ئەمریکا و ڕایگەیاند سەردانەکەیان بەرهەمدار بووە و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی وڵاته‌كه‌ كۆبوونه‌ته‌وه‌ و په‌یامی سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه .

 

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌هاوکات ئاماژە بەوە دەکات ، پرۆسه‌ی رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌ی پێشمه‌رگه‌ كاری له‌پێشینه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌تی، ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی دیكه‌ش پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌، هێزی پێشمه‌رگه‌ پێویسته‌ ببێته‌ هێزێكی نیزامی كوردستانی.

 

گوتیشی: ئه‌مه‌ریكییه‌كان به‌ راشكاوانه‌ پێیانگوتووین، ئه‌گه‌ر پرۆسه‌ی چاكسازی له‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی نه‌چێته‌ پێشه‌وه‌، هاوكاری و پشتیوانییه‌كانیان، كه‌ پڕچه‌ككردنی هێزه‌ی پێشمه‌رگه‌ و هاوكاری دیكه‌ ده‌گرێته‌وه‌، راده‌گرن.

شۆرش ئیسماعیل  ڕۆڵی کابینەی نۆیەمی حکومەت لەمبارەوە بەرز دەنرخێنێت و دەڵێت ، له‌ كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ و چاكسازی هه‌نگاوی باشی ناوه‌، ئه‌مه‌ریكاییه‌كانیش له‌و هه‌نگاوه‌ خۆشحاڵیی خۆیان ده‌ربڕی، پشتگیریشیان كردین، كه‌ ئه‌و هه‌نگاوانه‌، هه‌نگاوی گه‌وره‌تر و فراوانتری به‌دوادابێت.

 

لە کۆتایشدا له‌باره‌ی درووستكردنی لیوا هاوبه‌شه‌كان، شۆڕش ئیسماعیل ئاشكرایكرد، ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان ئه‌م لیوایانه‌ هه‌رچی زووتره‌ درووست بكرێن، بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌ له‌ مه‌ترسی و جووڵه‌كانی چه‌كدارانی داعش بگرن، كه‌ له‌و ناوچانه‌ی بۆشایی ئه‌منی تێدایه‌.

Back to top button