بەیان سامی: پهیوهندییهكانی هەرێمی کوردستان و ئەمهریکا تەنیا ئەمنیی نین پهیوەندی بازرگانیشمان هەیە
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمهریکا دەلێ : سوپاسی هەموو ئەو کۆمپانیا ئەمهریکییانە دەکەین، کە لەکاتی ئاڵنگارییە جیاوازەکان و شەڕی داعش لە کوردستان وەبەرهێنانیان بەردەوام بووه.
لەکونگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ هەینی، بەیان سامی، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمهریکا رای گەیاند: پهیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمهریکا تەنیا ئەمنی نین، پهیوەندی بازرگانیشمان هەیە و هەوڵ دەدەین پەرە بە پهیوەندییە کلتوورییەکانیش بدەین.
گوتیشی: لە نزیکەوە لەگەڵ ژووری بازرگانیی ئەمریکی-کوردستانیدا کار دەکەین. سوپاسی هەموو ئەو کۆمپانیا ئەمهریکییانە دەکەین، کە لەکاتی ئاڵنگارییە جیاوازەکان و شەڕی داعش لە وەبەرهێنان لە کوردستان بەردەوام بوون.
بهیان سامی راشیگەیاند، لەسەر پرۆگرامی دەستەخوشکایەتی کاردەکەن و هیوادارن ناشفیڵ، کە بە کوردستانێکی بچووک ناسراوە، ببێتە دەستەخوشکی هەولێر.