تەها سلێمان بۆ شاسوار عەبدولواحید: زۆرجار حەز سەرت دەخوا یان دەتكاتە مەسخەرە

نووسەرێكی گەرمیانی نزیك لە یەكێتی نیشتمانیی كوردستان رای دەگەیەنێت، پەیامەكەی شاسوار عەبدولواحید لەبارەی خۆپیشاندان، سەلماندوویەتی كە ئەو پیاوە حەرفێك لە سیاسەت و فیكری سیاسی نەگەیشتووە.

تەها سلێمان، لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردۆتەوە: ئەوەی گوێی لە پەیامەکەی سەرۆکی نەوەی نوێ بووبێ، سەبارەت بە خۆپیشاندان و بەتایبەت بۆ خەڵکی هەولێر، تێدەگات ئەم پیاوە حەرفێک لە سیاسەت و فیکری سیاسی و چەمکی حزب و ستراتیژ و ئامانج و تاکتیکی حزب، جا لە دەسەڵات یان ئۆپۆزسیۆن بێ، نەگەیشتووە.

هاوكات بە مایەی “بەدبەختی” زانیوە كە خەڵكانێك بە دوای كەسانێكی وەك شاسوار عەبدولواحید دەكەون و ”لە كۆتاییشدا دڵخۆرد دەبن.

جەختیشی كردۆتەوە، شاسوار عەبدولواحید، حەزی لە دەسەڵات و خۆنواندنە، بەڵام نازانێ چۆن پێی بگات و ناشیگاتێ، تەنیا حەزی لێیە، زۆرجاریش حەز چەپەڵە و جڵەوی نەكەیت، سەرت دەخوا یان بەلایەنی كەمەوە دەتكاتە مەسخەرەی ڕۆژی شەقام و بان و ناو چین و توێژەكانی كۆمەڵگە.

Back to top button