رۆژێکی پشوو لەم حەفتەیە راگه‌یاندرا.. بۆ دابەش کردنی مووچەش بڕیار دەدرێ

رۆژێکی پشوو لەم حەفتەیە راگه‌یاندراو، وەزارەتی دارایی بۆ دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی پەروەردە بڕیار دەدات.

بەپێی خشتەی پشووە فەرمییەكانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، ساڵانە بەبۆنەی ڕۆژی 10ی موحەرەمەوە (عاشورا) ڕۆژێك دەبێتە پشووی فەرمی، كە ئەمساڵ دەكاتە ڕۆژی دوو شەممە 8ی ئابی 2022.

بەپێی بڕیارەكە، ئەو ڕۆژە لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێم پشووی فەرمی دەبێت .

هاوکات رۆژی دووشەممە بەپێی لیستی دابەشکردنی مووچە، وەزارەتی پەروەردە لەم رۆژە دەبێت مووچەیان پێ بدرێت.

بۆ ئەم مەبەستە سەرچاوەیەک لە یەکێک لە بانکەکان بە دەزگای میدیایی خواکوڕکی گوت:” چاوەڕوانی بڕیاری وەزارەتی دارایی دەکەین بەوەی لە هەمان رۆژی پشووەکە کە ڕۆژی دووشەممەیە مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش بکرێت یاخود بکەوێتە رۆژی دواتر.

Back to top button