پلاسخارت دەستپێشخەرییەك رادەگەیێنێت بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی عێراق

 

بە دوای زیاتر تەشەنەکردنی ئاڵۆزییەکان لە عێراق، نێردەی تایبەتى سکرتێرى گشتیى نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەستپێشخەرییەکى بۆ چارەسەرى قەیرانى سیاسی کردووە کە چوارچێوە گشتییەکەى بەستنی کۆنگرەیەکى دیالۆگە بەسەرپەرشتیى نەتەوە یەکگرتووەکان.

لەمبارەیەوە ئەندامێکى دەستەى گشتیى رەوتى حیکمە لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم دەستپێشخەرییەگوتیشی : “سەردانە چاوەڕوانکراوەکەى هادى عامرى بۆ لاى موقتەدا سەدر پشت بە ئەنجامى سەردانێکى چاوەڕوانکراوى پلاسخارت بۆ لاى چوارچێوەى هاوئاهەنگى دەبەستێت

 

رەحیم عەبوودىهەوەها ئاماژەی بەوە کرد : “سەردانى جێنین پلاسخارت بۆ لاى موقتەدا سەدر، رێبەرى رەوتى سەدر لە چوارچێوەى دەستپێشخەرییەکەیدا بووە بۆ چارەسەرى قەیرانى سیاسی عێراق. ئێستا پلاسخارت وەکو نێوەندگیر لە نێوان لایەنە شیعەکان کاردەکات”.

لە کۆتاییشدا دووپاتی کردۆتەوە : “چوارچێوەى گشتیى دەستپێشخەرییەکە ئەوەیە کۆنگرەیەکى دیالۆگ بە بەشدارى سەرجەم لایەنە شیعە و سوننە و کوردییەکان بکرێت کە نەتەوە یەکگرتوەکان سەرپەرشتى بکات”.

Back to top button