داوا لە ئەمریکا کراوە هێزەکانی پێشمەرگە پڕ چەک بکرێت
سەرۆکی ئەرکانی پێشمەرگە لە لێدوانێکی بۆ ڕاگەیاندنەکان ، بەشێکی دیکە لە وردەکاری کۆبوونەوەکانیان لە گەڵ بەرپرسانی ئەمریکا دەخاتەڕوو .
فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی هێزەکانی پێشمەرگە لەمبارەوە گوتی : لە گەڵ ئەوەی ئەمریکییەکان لە گەڵ ئەوەن پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە خێراتر بکرێت ، ئێمەش داوامان کردووە بەپێی ئاستی گۆڕانکارییەکان هاوکارییەکانیان بەرزبکەنەوە و گرنگی بە پڕچەککردنی پێشمەرگە بدەن
لە کۆتاییدا فەریق روکن عیسا عوزێر ، ئاماژە بەوە دەکات ڕەنگە زووتر لە کاتی دیاریکراو پرۆسەی چاکسازی و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە تواوا بکرێت .