سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە زانای ئایینی و کەسایەتییەکی ناسراوی پارێزگای دهۆک کرد

ئەمڕۆ شەممە 6ی 8ی 2022، سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە زانای ئایینی و کەسایەتییەکی ناسراوی پارێزگای دهۆک کرد.

مەلا تەحسین ئیبراھیم دۆسکی، یەکێک لە زانایانی ئایینی ئیسلام و کەسایەتییەکی ناسراوی پارێزگای دهۆکە ئەمڕۆ شەممە 6ی 8ی 2022، لەلایەن سەرۆک بارزانییەوە پێشوازیی لێ کرا.

بەگوێرەی زانیارییەکان، سەردانەکەی ئەمڕۆی مەلا تەحسین ئیبراھیم دۆسکی بۆ لای سەرۆک بارزانی بە مەبەستی وەرگێڕانی کتێبێکی جەنابی سەرۆک بارزانی بە ناوی (بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد) بۆ سەر زمانی عەرەبی بووە.

مەلا تەحسین ئیبراھیم دۆسکی یەکێک لە زانایانی ئایینی ئیسلام و کەسایەتییەکی ناسراوی پارێزگای دهۆکە.

Back to top button