میلیشیاکان هۆکاری کۆچی مەسیحییەکانی دەشتی نەینەوان
لە یەک مانگدا زیاتر لە 30 خێزانی دیکە لە قەزای حەمدانییە شوێنی ژیانی خۆیان بە جێهێشووە .
ئەوە لە کاتێکدایە کە شەش ساڵ بە سەر ڕزگارکردنی ناوچەکانیان لە دەستی تیرۆریستانی داعش تێپەڕیوە بەڵام ، بە هۆی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و پەکەکە وە ، ئێستاش کۆچکردنیان بەردەوامە .
بە پێی زانیارییەکان لە مانگی 7 دا زیار لە 30 خێزانی مەسیحی شارۆچکەی حەمدانییەیان بە جێهێشتووە و لە پاریزگاکانی هەرێمی کوردستان نیشتەجێبوون .
.