ئیسرائیل : ئامانجی هێرشەکانمان هێزەکانی جیهادی ئیسلامییە

 

لە دووەم ڕۆژی قەیرانی نوێی جەنگی نێوان ئیسرائیل و کەرتی غەززە، سوپای ئیسرائیل ڕۆژی شەممە ، هێرشە ئاسمانی و تۆپخانەکانی لە ناوچە جیاجیاکانی غەززە درێژەی دا و لە لایەکی دیکەشەوە هێزەکانی ڕێکخراوی جیهادی ئیسلامی فەلەستین هێرشی موشەکی کردە سەر  ئیسرائیل .

ئێران نایشارێەوە هێرشەکانی سەر ئیسرائیل بە فەرمانی ڕاستەخۆی تاران بووە .

 

لەم نێوەندەدا لە کاتێکدا لایەنەکان ئیرادەی خۆیان بۆ درێژەدان بە هێرشەکان ڕادەگەیەنن، هەوڵەکانی بەشێک لە وڵاتانی ناوچەکە بۆ خێرا کۆتایی هێنان بەم دۆخە دەستی پێکردووە.

 

سوپای ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ئۆپەراسیۆنی “بەرەبەیان “یان دەستپێکردووە، بە تایبەتی لەدژی هێزەکانی ڕێکخراوی جیهادی ئیسلامی فەلەستین و بە ئامانجی ” خۆپاریزیی و بەرگری “.

 

بەرپرسانی سوپای ئیسرائیل جەختیان لەوە کردووەتەوە کە لەم قۆناغەدا ئۆپەراسیۆنەکە ئامانجی هێزەکانی جیهادی ئیسلامی فەلەستینە. ئەوان ناوی حەماسیان نەهێناوە کە لەماوەی ١٥ ساڵی ڕابردوودا فەرمانڕەوای دیفاکتۆی کەرتی غەززە بووە.

Back to top button