پاش لێدان له په‌یامنێره‌كه‌ی كوردستان تیڤی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ فه‌رمانێك ده‌رده‌كات.
خواكوڕك
دەستەى مافى مرۆڤى هەرێم ڕایگەیاند” بەدواداچوون بۆ کەیسى هێرشکردنەسەر پەیامنێرى کوردستان تیڤى لەلایەن پۆلیسى چالاکیە مەدەنیەکانیەکان لە شارى سلێمانى دەکات.
ئەمڕۆ 17/3/2017 (محەمەد گۆمەشینى) وتەبێژى دەستەى مافى مرۆڤى هەرێم ڕایگەیاندوه” به فه‌رمانى (زیا پترۆس) سه‌رۆكى ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ نوسینگه‌ى سلێمانى ڕاسپێدراوە بۆ به‌دواداچون بۆ ڕووداوى له هۆش چونى (نەشمیل محەمەد) پەیامنێرى وەرزشى کەناڵى کوردستان تیڤى لە سلێمانى.
بەوتەى گۆمەشینى سەرۆکى دەستە گوتویەتى “به‌لاى ئێمه‌وه ڕۆژنامه‌نوسان به‌شێكى گرنگ و ته‌واوكه‌رى كاره‌كانى ئێمه‌ن و هه‌میشه له‌نزیكه‌وه چاودێرى كه‌یسى پێشیلكارى ڕۆژنامه‌نوسان ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها پێویسته ده‌زگا ئه‌منیه‌كان پارێزگارى له ڕۆژنامه‌نوسان بكەن، له كاتى ڕووماڵكردن و كارى پیشه‌یى خۆیان، ئێمەش خۆمان بهداكۆكاریان ده‌زانین.
ئەوەش لەکاتێکدایە ئێوارەی 16/3/2017 لەکاتی ڕووماڵکردنی یاری نێوان (یانەى نەورۆز و شێروانە) لە یانەی (کەمال سەلیمی) شاری سلێمانی دا، هێزی چالاکییە مەدەنییەکان پەلاماری پەیامنێری وەرزشى کوردستان تیڤى (نه‌شمیل محه‌مه‌د)دەدەن و بەوهۆیەوە بێهۆش دەبێت و ڕەوانەى نەخۆشخانە دەکرێت بۆماوەى چهندینکاتژمێر بەبێهۆشى لەنەخۆشخانەى فریاکەوتنى سلێمانى دەمێنێتەوە.
لەلایەكى تريشه‌وه”سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی ڕۆژنامەنوسان ئیدانەى هەڵسوکەوتى هێزە ئەمنییەکانى کرد و ڕایگەیاندوه” هەڵسوکەوتی هێزە ئەمنییەکان بەرامبەر بە ڕۆژنامەنوسان هیچ گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووەو وەک دوژمن مامەڵە لەگەڵ پەیامنێران و وێنەگری کەناڵەکان دەکەن.