500 مێگاواتی تر له كاره‌بای نیشتمانی زیاد ده‌بێت

گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت: بڕی 500 مێگاواتی تر له كاره‌بای نیشتمانی زیاد ده‌بێ.
ئومێد ئه‌حمه‌د گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگەیاند:” پڕۆژه‌یه‌كیان له بازیان هه‌یه كه له مانگی 10ی ئه‌مساڵ، 500 مێگاوات كاره‌با زیاد ده‌بێت كه به دوو قۆناغه، هه‌ر قۆناغێك 250 مێگاواته كه به‌پێی دابینكردنی گازی سروشتی ده‌بێت.
راشیگەیاند:” پڕۆژه‌كه به رژدی كاری تێدا ده‌كرێت و له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ده‌چێته ناو تۆڕی كاره‌با و به‌هۆیه‌وه خزمه‌تی زیاتر پێشكه‌شی هاووڵاتییان ده‌كرێت.