Jannah Theme License is not validated, Go to the theme options page to validate the license, You need a single license for each domain name.

نزیکەی 100 ملـیار دیناری تری پارەی گەنمی جوتیاران گەیشت

بڕێکی تری پارەی گەنمی جوتیاران گەیشت کە نزیکەی 100 ملیار دینار دەبێت.

 

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی رایگەیاند :” بڕی( ٩٧٫٣٦٢)نەوەدو حەوت ملیار و سێ سەد و شەست و دوو ملیون دینار هاتۆتە سەر حسابی وەزارەتی بازرگانی وپیشە سازی هەرێمی کوردستان کەبریتیە لە بەشێکی تری شایستە داراییەکانی جوتیاران بۆ ساڵی (٢٠٢٢)بەم شێوەی لای خوارەوە :-

 

سلێمانی بڕی (٥٠٫٣٦٢) پەنجا ملیار و سێ سەدو شەست و دوو ملیون دینار.

 

هەولێر بڕی (٣٠) سی ملیار دینار

 

دهۆک بڕی (١٧) حەڤدە ملیار دینار

 

 

راشیگەیاند:” پاش تەواوبونی ڕێکارە کارگێری و داراییەکان لە ئایندەیەکی نزیک دەست بە دابەش کردنی دەکرێت بەسەر جوتیاران بەپێی ڕۆژی ڕادەست کردنی گەنم بەسایلۆکان .

Back to top button