نرخی نوێ بۆ بلیتی فڕۆکە لە نێوان هەولێر و بەغدا دیاری دەکرێت
لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکانی عێراقی ناسر شه‌له‌بی، وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عێراق ڕایگەیاندووە ، سەرقاڵی ئەوەن نرخێکی نوێ بۆ هاتووچۆی هێڵی ئاسمانی نێوان هەولێر و بەغدا دیاری بکەن .
هەر لەمبارەوە شەلەبی ئاشکرای دەکات وەزارەتەکەیان هێڵە ئاسمانییەکانی عێراقی ئاگادارکردووەتەوەو ئێستا لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌و بابه‌ته لێكۆڵینه‌وه له‌وباره‌یه‌وه ده‌كات و دواتر ئه‌نجامه‌كان ده‌خرێنه‌ڕوو