گوتێرێس : بە ئامانجگرتنی گەورەترین وێستگەی ئەتۆمی لە ئەوروپا خۆکوژییە

 

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕۆژی دووشەممە  دوای تۆپبارانکردنی کۆمپلێکسێکی زەبەلاحی وزەی ئەتۆمی لە باشووری ئۆکراینا، هۆشداری دا کە هەر هێرشێک بۆ سەر وێستگەیەکی ئەتۆمی دەبێتە کردەوەیەکی “خۆکوژی”. .

 

مۆسکۆ و کیێڤ یەکتر بە تاوانبار دەزانن بۆ هێرشەکانی ئەم دواییە بۆ سەر وێستگەی کارەبای زاپۆریژیا کە گەورەترین کۆمپلێکسی وزەی ئەتۆمی ئەوروپایە و لە ڕۆژانی سەرەتای جەنگەوە لە ژێر کۆنترۆڵی ڕووسیادایە. لە شەوی شەممە تا یەکشەممە هێرشی نوێ ڕوویدا.

 

هەروەها ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی وەک چاودێری ئەتۆمی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دا لە “مەترسی ڕاستەقینەی کارەساتی ئەتۆمی” دوای یەکەم هێرش.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، “پشتیوانی لە هەوڵەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی دەکەین بۆ سەقامگیرکردنی ئەو وێستگەیە”.

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان

جەختیشی كردەوە: “هەر هێرشێك بۆ سەر وێستگەیەكی ئەتۆمی پرسێكی خۆكوژییە”. “هیوادارم ئەم هێرشانە کۆتایی پێبێت و لە هەمان کاتدا هیوادارم دەزگای نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بتوانێت دەستی بەم وێستگەیە بگات”.

Back to top button