شوێن و کاتی بەستنی کۆنگرەی 14 ی پارتی دیاریکرا .
بڕیارە كۆنگرەكە لە شاری دهۆک بەڕێوە بچێت و تێیدا 800 ئەندام ئامادە بن و سەرۆك بارزانیش سەرپەرشتی بكات.
بەپێ زانیارییەکانی (دەزگای میدیایی خواکوڕک ) لێژنەی ئامادەکاری کۆنگرە، 21 ئەندامن کە دوو ئەندامیان کارەکانی ئۆرگانەكانی پارتی لە ئەورووپا و ئەمەریکا بەڕێوە دەبات، 19 ئەندامیشیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەبن.
جێگەی ئاماژەیە ، لێژنەكان بۆ دەست پێكردنی کارەکانیان، بەسەر پارێزگاکاندا دابەش بوون کە لە هەر پارێزگایەک لێژنەیەکی سێ کەسی هەن. كۆنگرەكە 800 ئەندامی دەبێت كە 25٪یان ئافرەتن، تەنها ئەندامانی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی بەبێ هەڵبژاردن دەبنە ئەندامی کۆنگرە.
هەر بەپێی زانیارییەکانی ( دەزگای میدیایی خواکوڕک ) كۆنگرەی 14ی پارتی لە سەرەتای مانگی 11ی ئەمساڵ لە دهۆك بەڕێوە دەچێت، بڕیاریشە لەم نزیکانە، لەسەر ئاستی رێکخراو و ناوچە و لق و ئۆرگانەکان، هەڵبژاردن بۆ ئەندامانی کۆنگرە بکرێت.