بەشێکی دیکەی شایستە دارایییەکان بەسەر جووتیاراندا دابەش دەکرێت
فەرمانگەی میدی و زانیاری حوکمەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای دەکات ڕایگەیاند “بڕی ٩٧ ملیار و ٣٦٢ ملیۆن دینار هاتووەتە سەر حسابی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بە سەر جووتیاراندا دابەش دەکرێت
دەقی ڕاگەیاندراوەکە
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی نەوزاد شێخ کامیل ڕایگەیاند “بڕی ٩٧ ملیار و ٣٦٢ ملیۆن دینار هاتووەتە سەر حسابی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە بریتییە لە بەشێکی تری شایستە داراییەکانی جووتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٢ بەمشێوەیەی لای خوارەوە :
سلێمانی، بڕی ٥٠ ملیار و ٣٦٢ ملیۆن دینار.
هەولێر، بڕی ٣٠ ملیار دینار.
دهۆک، بڕی ١٧ ملیار دینار.
پاش تەواوبوونی ڕێکارە کارگێری و داراییەکان، لە ئایندەیەکی نزیکدا بەسەر جووتیاراندا بەپێی ڕۆژی ڕادەستکردنی گەنم بە سایلۆکان دابەش دەکرێت.