حکومەتی هەرێمی کوردستان دهرگاكانی رۆتینی داخست و پۆرتاڵی خزمەتی راگەیاند
حكوومهتی ههرێمی كورستان، له ڕێی كردنهوهی پۆرتاڵی خزمهت، ههوڵی كهمكردنهوهی رۆتین له دامهزراوهكانی حكوومهتی ههرێمی كوردستان دهدات.
لە بەردەوامی هەنگاوەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کەمکردنەوەی ڕۆتین و ڕایی کردنی مامەڵە و کارەکانی هاوڵاتیان و پێدانی زانیاری لە دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، (پۆرتاڵی خزمەت) کەوتەکار .
حکومەتی هەرێمی کوردستان رای گەیاندووە:” لەڕێی ئەم سایتەوە ھاووڵاتی دەتوانێت پێش سەردانكردنی فەرمانگەکان بزانێت چی پێویستە بۆ مامەڵەکەی بۆ ئەوەی ڕۆتین كەمبێتەوە تا بگەینە ڕاپەڕاندنی مامەڵە بە ئۆنلاین.
هەر لە پۆرتاڵەکەشدا بەشێک تايبەت کراوە بە سکاڵای هاووڵاتيان لەو فەرمانگانەی سەردانی دەکەن، تاکو پێداچوونەوە بە کەموکورتييەکاندا بکرێت .
لینکی پۆرتاڵی خزمەت ⬇
https://services.gov.krd/
#xwakurk #خواکوڕك