چوارچێوەی هەماهەنگی ڕۆژی پێنجشەممە دوابڕیار دەدات
چوارچێوەی هەماهەنگی ڕۆژی پێنجشەممە دوابڕیار دەداتلەگەڵ ئەوەی تا ئێستا هیچ ئومێدێک بۆ ێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق نییە، لەگەڵ دژایەتی ڕەوتی سەدر چوارچێوەی هەماهەنگی فشارەکانی بۆ دوورخستنەوەی مستەفا کازمی سەرۆکوزیرانی ئێستای عێراق چڕکردۆتەوە.
میدیا عێراقیەکان لەزاری تورکی عەتەبی سەركردە لە چوارچێوەی هاوئاهەنگی ئاشكرایانکردووە کە كە بڕیارە پێنجشەمی داهاتوو سەرانی چوارچێوە كۆبوونەوەیەكی گرنگ لە بەغدا ساز بكەن، ئەوان تاوتوێی سێ دۆسییەی گرنگ دەكەن، لەوانە هەڵوەشانەوەی پەرلەمان و سازكردنی هەڵبژاردنێكی پێشوەختە و پێكهێنانی حكوومەتێكی نوێ.
ئەو سەرکردەیەی چوارچێوەی هەماهەنگی ڕاشیگەیاندووە، ئێستە چوارچێوە چاوەڕوانی وەڵامی فەرمی هێزە سیاسییەكانە سەبارەت بە داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و سازكردنی هەڵبژاردنی پێشوەختە، چونكە ئەوەی تا ئێستە لەو بارەوە خراوەتە روو تەنیا بەیاننامە و لێدوانە نەوەك هەڵوێستی نووسراو و فەرمی، دووپاتی كردەوە كە چوارچێوە یەك هەڵوێستە سەبارەت بەوەی پێویستە هەڵبژاردنی نوێ بە سەرپەرشتی حكوومەتێكی نوێ بكرێت نەك ئەوەی ئێستە.
چاودێران پێیان دەستپێشخەرییەكەی چوارچێوە كە ناوی دەنێت چارەسەری، واتە هەڵوەشانەوەی پەرلەمان و هەڵبژاردنێكی نوێ، خۆی قووڵكردنەوەی كێشەكانە و درێژكردنەوەی تەمەنی تەنگژە سیاسییەكەیە، ئەوان دەڵێن بۆ هەڵوەشانەوەی پەرلەمان و سازكردنی هەڵبژاردنی نوێ، دەبێت كۆدەنگی و سازانی هەمووان هەبێت و بە یاسا و كۆمسیۆنێكی نوێ بێت، كە لای سەدر ئەستەمە، بۆ ئەوەیش پێویستە سەرەتا حكوومەتێكی كاتی پێك بێت بەو مەرجەی مستەفا كازمی سەرۆكی نەبێت، ئەوەیش هەر رەتكراوەیە.