مه‌سرور بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ كه‌ریم سنجاری ده‌كات

 

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی كه‌ریم سنجاری كرد به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی خوشكییه‌وه‌.

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامه‌ سه‌ره‌خۆشییه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند “ھەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو ئەمیرە-ی خوشکی بەڕێزتانم بیست، پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و ھاوبەشی خەمتانم”.

ده‌قی پرسەنامەكه‌ی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان:-

بەڕێز کاک کەریم سنجاری

ھەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو ئەمیرە-ی خوشکی بەڕێزتانم بیست . پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و ھاوبەشی خەمتانم. خوای دلۆڤان گیانی بە بەھەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵە بەڕێزەکەتان ببەخشێت .

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان

Back to top button