پۆلیسی فیدراڵی ئەمریکا لە فلۆریدا ، هەڵدەکوتێیە سەر کۆشکێکی بەناوبانگی ” تەرەمپ “

 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، رۆژی دووشەممە رایگەیاند، کۆشکە بەناوبانگەکەی بەناوی “مار-ئا-لاگۆ” لە فلۆریدا لەلایەن بریکارەکانی FBI “هێرش کراوەتە سەر”.

 

لە بەیاننامەیەکدا  ترەمپ وتی: سەرەڕای هاوکاری بەردەوامم لە گەڵ پۆلیس بەلام پێشتر ئگادار نەکراوم ، ئەمەش کارێکی نەشیاوە

 

بەڵام سەرۆکی پێشووی ئەمریکا ئاماژەی بەوە نەکردووە کە هۆکاری هەڵکوتانە سەر شوێنی نیشتەجێبوون و یانە تایبەتەکەی FBI چی بووە.

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بابەتە پێشتر ڕایگەیاندبوو، کە وەزارەتی دادی ئەمریکا لێکۆڵینەوەیەکی سەرەتایی لە هەنگاوەکەی ترەمپ بۆ گواستنەوەی بەڵگەنامە فەرمییەکانی سەرۆکایەتی بۆ کۆشکەکەی لە فلۆریدا کردووەتەوە.

ڕاشیگەیاند کە مار-ئا-لاگۆ “لە ئێستادا لە ژێر گەمارۆدایە لەلایەن ژمارەیەکی زۆر لە بریکارەکانی FBI داگیرکراوە”.

Back to top button