وەزارەتی کارەبا : دزەکان دەستگیر کران و درانە دادگا

 

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیانراوێکدا دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی پشتڕاست کردوە کە ماوەیەک بوو دەستیان کردبوو بە دزینی ئاسنی تاوەرەکانی کارەبا لە چەمچەماڵ و تەقەیان لە فنجان و تێلەکانی کارەبا کردبوو .

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە ، دەستگیرکردنیان بە هەوڵ و هەماهەنگیی نێوان بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی و ئاسایش و دەزگا ئەمنییەکان بووە.

 

لە ئیستدا  دەستگیرکراوەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و رادەستی دادگا کراون.

 

هەر لە ڕگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە كراوه‌، تا ئێستا نزیکەى (100) تاوەری ئاسن براوە، بەوەش مەترسی دروستبووە بۆ کەوتنی تاوەرەکان، کە هێڵی سەرەکین بۆ گواستنەوەی وزەی کارەبا

Back to top button