بڕیارێكی نوێ ده‌رچووە کە رۆڵێکی گرنگی دەبێت لە پرسی پلەبەرزکردنەوە و گواستنەوەی فەرمانبەران

 

‌لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان سەرۆکی ئەنجومەنی گشتیی ڕاژەی حکومەتی هەرێمی کوردستان مژدە دەداتە هەموو فەرمانبەران کە لەمەودوا کێشەی پرسی پلەبەرزکردنەوەو گواستنەوەی فەرمانبەران لە ڕێگەی ئەلیکترۆنی کردنەوە وا دەکات مافی هیج فەرمانبەرێک پێشێل نەکرێت و حەقی خۆی پێبدرێت .

 

سیراج بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی گشتیی ڕاژە لەمبارەوە ایگەیاند : “یەکێک لە پێشینەی کارەکانمان لە ئەنجومەنی گشتیی ڕاژە، بە ئەلیکترۆنی کردنی دۆسیەی فەرمانبەرانە، ئەو کارەش بۆ شەفافکردن و ئاشکراکردنی ناڕێکییە کارگێڕییەکانە، بەم هەنگاوە فەرمانبەری بندیوار و فەرمانبەری شایستە لێک جیا دەکرێنەوە و زۆر شتی دیکەش لێک جیا دەکرێنەوە”.

لە درێژەی قسەکانیدا باس لە وردەکاری پرۆسەکە دەکات و دەڵێت : “ئەو پەڕاو و بەڵگەنامانەی لە دۆسیەی کەسیی فەرمانبەراندا هەیە، لەسەر تۆماری ئۆنلاینی فەرمانبەر تۆمار دەکرێت و هەر فەرمانبەرێک شوێنی تایبەتی خۆی هەیە، لەپاڵ ئەوەشدا، زانیاریی زیاتریش لەو دۆسیە ئەلیکترۆنییە تۆمار دەکرێت، بەپێی ئەو زانیارییانە، دەتوانین فەرمانبەری زیادە میلاک و فەرمانبەری راستەقینە دەستنیشان بکەین”.

 

جێگەی ئاماژەیە بەپێی سیستەمی بایۆمەتری، 426 هەزار فەرمانبەری شارستانی هەیە و رێکارەکە هەموو ئەو فەرمانبەرانە دەگرێتەوە.

“.

Back to top button