ئەمریکا یارمەتیی سەربازیی دیکەی بە بەهای یەک ملیار دۆلار بۆ ئۆکراینا راگەیاند
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پێشکەشکردنی یارمەتی سەربازیی دیکە بۆ ئۆکراینا کە بەهاکەی دەگاتە یەک ملیار دۆلار راگەیاند، بەمەش قەبارەی یارمەتییەکان کە ئیدارەی سەرۆکی ئەمریکا پێشکەشی ئۆکراینای دەکات بۆ 9.8 ملیار دۆلار بەرز بوویەوە،
یارمەتییەکان کە بلینکن ئاشکرای کردن بریتین لە چەک و تەقەمەنی و کەرەستەی سەربازی کە ئۆکراینییەکان بەشێوەیەکی کارا بۆ بەرگریکردن لەخۆیان بەکاری دەهێنن.
هاوکات وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا “پێنتاگۆن” رایگەیاند، یارمەتیی سەربازیی بە بەهای یەک ملیار دۆلار پێشکەش بە ئۆکراینا دەکات کە پێک دێت لە تەقەمەنی دیکەی سیستەمی مووشەکهاوێژی هایمارس و مووشەکی جاڤلین و گوللەی تۆپهاوێژی دیکە.