گەیشت…لیژنەی باڵا بۆ دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبون بۆ کرێچیان چەند بڕیارێک دەرکران.
پارێزگای هه‌ولێر ئاشكرایكرد، لیژنه‌یه‌كی باڵا و پسپۆڕ بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی فۆڕمه‌كانی درووستكردنی 20 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ كرێنشینان و كه‌مده‌رامه‌تان،پێكهێنراوه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا پارێزگای هه‌ولێر ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 9ـی ئاب/ ئۆگێستی 2022) رایگه‌یاند، بۆ درووستكردنی 20 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ كه‌مده‌رامه‌ت و كرێچیان، وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان دیاری ده‌كرێن.
راشیگه‌یاند، پێویسته یه‌كه نیشته‌جێبوونه‌كان به زۆرترین تایبه‌تمه‌ندی و به‌كه‌مترین نرخ بخرێنه‌ڕوو، به جۆرێك نابێت كه‌مكردنه‌وه‌كان (موناقه‌سه) له‌سه‌ر حیسابی كوالێتیی بێت.
ئەمڕۆ له دیوانی پارێزگا، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، سه‌باره‌ت به درووستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ كرێنشین و كه‌مده‌رامه‌ته‌كان، به ئاماده‌بوونی لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان، سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پارێزگاری هه‌ولێر جه‌ختی له‌سه‌ر خه‌مخۆری به‌رده‌وامی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ كاركردن له پێناو خۆشگوزه‌رانی هاووڵاتیانی كه‌مده‌رامه‌ت و كرێنشینان، كرده‌وه.
دڵنیایی ئه‌وه‌شدرا، كه‌وا لیژنه‌یه‌كی باڵا و پسپۆڕ بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی فۆرمه‌كان پێكهێنراوه، به‌جۆرێك دوای شه‌نوكه‌وكردنی ئه‌و ناوانه‌ی، كه موسته‌هه‌قن، به چاودێری داواكاری گشتی پرۆسه‌ی تیروپشك بۆ كرێنشینه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانیش راسپێردران بۆ ده‌ستنیشانكردنی زه‌وی پێویست، به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوون له هه‌ولێری پایته‌خت.
له رێگه‌ی ئۆنلاینه‌وه 100 هه‌زار هاووڵاتی له‌سه‌رجه‌م پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان فۆرمه‌كانیان بۆ ده‌ستكه‌وتنی شووقه پڕكردووه‌ته‌وه.
له‌ناوه‌ڕاستی ئه‌مساڵدا به فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بریار له‌سه‌ر دروستكردنی (20.000) یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ هه‌ژارو كرێنشینانی سه‌رجه‌م پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان هه‌رێمی كوردستان درا.