رێگە بەگەڕانەوەی نەوشیروان نەدرا بەشداری پرسەی هاوژینەکەی بکات

خواکوڕک

دوای ئەوەی ئەمڕۆ هاوژینی نەوشیروان مستەفا رێکخەری بزووتنەوەی گۆڕان کۆچی دوایی کرد، وابڕیاربوو مەڕاسیمی بەخاک سپاردنی دوا بخرێت تا هاوژینی لەدەرەوەی وڵات دەگەڕێتەوە،بەلام به‌هۆى سه‌ختى نه‌خۆشییه‌كه‌ى نه‌وشیروان مسته‌فا ناتوانێت به‌شدارى پرسه‌ى هاوژینه‌كه‌ى بێت
ئێواره‌یی ئه‌مڕۆ ته‌رمى (شوعله‌ على ) هاوژینى (نه‌وشیروان مسته‌فا ) له‌ گردى سه‌یوانى شارى سلێمانى به‌ خاك سپێردرا ، چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌ ده‌كرا به‌ هۆى كۆچى دواى هاوسه‌ره‌كه‌ى نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ هه‌رێمى كوردستان بگه‌ڕێته‌وه‌ ، به‌ڵام به‌ پێى زانیارییه‌كانى خواكوڕك ،به‌هۆى دژوارى و سه‌ختى نه‌خۆشییه‌كه‌ى نه‌وشیروان مسته‌فا ناتوانێت بۆ هه‌رێمى كوردستان بگه‌رێته‌وه‌ .
سه‌رچاوه‌یەك بە (خواكوڕك)ی راگەیاند كه‌ پزیشكه‌كانى نه‌وشیروان مسته‌فا مۆڵه‌تى گه‌ڕانه‌وه‌یان پێ نه‌داوه‌و ئاگاداریان كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ بارى ته‌ندروستى گونجاو نییه‌ بۆ هه‌رێمى كوردستان بگه‌رێیته‌وه‌ .
نه‌وشیروان مسته‌فا ڕێكخه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌ ئێستادا به‌ هۆى نه‌خۆشییه‌وه‌ له‌ شارى (له‌نده‌ن) پایته‌ختى به‌ریتانیایه‌ .

Back to top button