مستەفا کازمی گەیشتە مووسڵ

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە مووسڵ و بەردی بناغەی نۆژەنکردنەوەی فڕۆکەخانەی مووسڵ دادەنێت.

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 10/8/2022، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە یاوەری شاندێک گەیشتە شاری مووسڵ، لەلایەن نەجم جبووری پارێزگای نەینەوا و بەرپرسانی دیکەی شارەکە پێشوازی لێکرا.

ئەوەی شیاوی باسە: لەو سەردانەدا سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەردی بناغەی پڕۆژەی نۆژەنکردنەوە و گەشەپێدانی فڕۆکەخانەی مووسڵ دادەنێت کە بەهۆی شەڕی داعش زیانی بەرکەوتووە.

Back to top button