ئه‌مڕۆ و سبه‌ی مووچه‌ی 16 وه‌زاره‌ت و شوێن دابه‌شده‌كرێت
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ته‌موز به‌رده‌وامه.
به‌پێی خشته‌ی بڵاوكراوه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 10ى 8ى 2022، مووچه‌ی مانگی ته‌موزی 11 وه‌زاره‌ت و شوێن دابه‌شده‌كرێت.
وه‌زاره‌ت رایدهگهێنێت: ئه‌مڕۆ موچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی: داد ، ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی، هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری، مافی مرۆڤ ، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، ده‌سته‌ی ژینگه ، ده‌زگای مین ، ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن، دیوانی چاودێری دارایی، دابه‌شده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كه‌سبه‌ی پێنجشه‌ممه 11ى 8ى 2022، مووچه‌ی هه‌ریه‌ك له: وه‌زاره‌ته‌كانی پلاندانان، بازرگانی و پیشه‌سازی، سامانه سروشتییه‌كان، گواستنه‌وه و گه‌یاندن، كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، دابه‌شده‌كرێت.