زانکۆی سەڵاحەدین بڕیاری یەک پۆشی بۆ قوتابیان دەرکردو ڕەنگەکەش دیاری کرا

سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین بڕیاری یەک پۆشی بۆ قوتابیان دەرکرد و ڕەنگەکەش دیاری کرا.

 

دكتۆر كامه‌ران یونس سه‌رۆكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین- هه‌ولێر له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد، دوای ئه‌و راپرسییه‌ی ئه‌نجامدرا، ئه‌نجومه‌نی زانكۆ بڕیاری یه‌كپۆشی بۆ قوتابیان سه‌رجه‌م زانكه‌كه‌ی په‌سه‌ندكرد.

 

له‌باره‌ی ره‌نگ و جۆری جلوبه‌رگی یه‌كپۆشییه‌وه‌، دكتۆر كامه‌ران یونس روونیكرده‌وه‌، جۆری جلوبه‌رگی یه‌كپۆشی پانتۆڵی قوماش و كراس ده‌بێت، پێویسته‌‌ ره‌نگه‌كه‌ش ره‌ساسی یان ره‌ش له‌گه‌ڵ كراسی سپی بێت، به‌ڵام هه‌ڵبژاردنی ره‌نگی ره‌ساسی یان ره‌ش، له‌ ئه‌نجومه‌نی زانكۆ بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت، هه‌ندێك كۆلیژی ره‌نگی ره‌ش و سپی هه‌ڵده‌بژێرن و هه‌ندێكی دیكه‌ ره‌نگی ره‌ساسی و سپی.

Back to top button