باڵیۆزخانەی ڕووسیا: مانگی دەستکردی خەییام لەلایەن ڕوسیاوە دروستکراوە
لە كاتێكدا میدیاكانی ئێران ئاماژەیان بە مانگی دەستكردی خەیام كردووە كە رۆژی سێشەممەی رابردوو بە “سەتەلایتێكی خۆماڵی ” ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کراوە ، باڵیۆزخانەی رووسیا لە تاران دەڵێت، ئەم مانگە دەستكردە لەلایەن كۆمپانیا رووسییەكانەوە دروستكراوە.
مانگی دەستکردی خەییام لە وێستگەی بۆشایی ئاسمانی بایکۆنور لە کازاخستان لەلایەن موشەکی سۆیوزی ڕووسیەوە ڕەوانەی ئاسمان کراوە.
ئاژانسی هەواڵی دەوڵەتی ئیرنا نووسیویەتی “بەسەرکەوتوویی هەڵدانی مانگی دەستکردی خۆماڵی خەییام و پێشکەوتنی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەم بوارەدا”.