دامەزراندنی دوو لیوا بۆ ھێزی پاسەوانی سنوور پێویستی بە بڕیاری پەرلەمانە

 

لە لیدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ، سەگڤان سندی ، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەبارەت بە دامەزراندنی دوولیوا بۆ هیزی پاسەوانی سنوورلە دهۆک  گوتی : دوای رووداوەکەی زاخۆ چەندین کۆبوونەوە ئەنجامدران کە سنوور پێویستی بە ھێزی زیاتری پاسەوان ھەیە، بۆیە ئێمە کە سەردانی ناوچەکەمان کرد لە ڕاپۆرتی خۆمان داوامان کردووە و لەسەر ئەنجامدانی کۆبوونەوەی پەرلەمان وەستاوین کە کۆبێتەوە بڕیاری لێ بدرێت و دواتر بچێتە وەزارەتی ناوخۆ بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە

– ئەو ئەندامەی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژە بەوە دەکات ، تا ئێستا ناونووسین بۆ پاسەوانی سنووری دەستی پێنەکردووە و جارێ ماوە، چونکە پێویستە پەرلەمان بڕیاری لێ بدات و وەزارەتی ناوخۆ جێبەجێی بکات و چاوەرێ دەکرێت پەرلەمان کۆبێتەوە و بڕیاربدات، کە دوو لیوا بۆ ھێزی پاسەوانی سنووری زیاد بکرێت.

 

سەگڤا لە کۆتاییدا ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت ،: “سنووری دھۆک پێویستی بە دوو لیوا ھەیە لە خەڵکی ناوچەکە بۆ ئەوەی بتواندرێت کۆنترۆڵ بکرێت، بەڵام ئەوەی بڵاوکراوەتەوە کە ناونووسین دەستی پێکردووە ڕاست نیە و ھێشتا ماوە رێکارەکانی تەواو بن، چونکە بۆشاییەکی گەورە ھەیە، بۆیە گەر بمانەوێت سنوور کۆنترۆل بکەین بە لایەنی کەمەوە دوو لیوامان پێویستە، چونکە سنوورێکی درێژ و فراوانمان ھەیە

“.

Back to top button