چیتر “واتس ئەپ” ڕێگە نادات ئۆنلاین بوونی تۆ ببیندرێت

 

ئەمڕۆ چوارشەممە” مێتا ”  چەند نوێکارییەکی نوێی ڕاگەیاند لە “واتس ئەپ “، بەمەبەستی پاراستنی تایبەتمەندی بەکارهێنەرانی.

 

ئەم نامەبەرە ڕایگەیاندووە کە بەم زووانە ڕێگە بە خەڵک دەدات کۆنتڕۆڵی ئەوە بکەن کێ دەتوانێت ئامادەبوونی ئۆنلاینیان ببینێت. بەم تایبەتمەندییە کە بە “کۆنترۆڵی ئامادەبوونی ئۆنلاین” ناوزەد کراوە، بەکارهێنەران دەتوانن بە شێوەیەکی نادیار لەناو مەسنجەرەکەدا کار بکەن و ئامادەبوونی ئۆنلاینیان لەو کەسانە بشارنەوە کە دەیانەوێت.

 

هەروەها بەکارهێنەرانی “واتس ئەپ” دەتوانن ڕێگری بکەن لە گرتنی وێنەی سکرین شۆتی بەشێک لە نامەکانیان کەسانی دیکە، هەروەها بە بێدەنگی گروپەکان بەجێبهێڵن بەبێ ئەوەی سەرجەم ئەندامان ئاگادار بکەنەوە.

 

مارک زوکەربێرگ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای مێتا، گوتی : ئەم دوو تایبەتمەندییە نوێیەی کە لە واتس ئەپدا خراونەتەڕوو، لەم مانگەوە بۆ هەموو بەکارهێنەرانی واتس ئەپ لە تۆڕەکانی مۆبایل و هەروەها وەشانی دەسکتۆپ بەردەست دەبێت

هاوکات ئاماژەی بەوە کردووە ، واتس ئەپ، ئامرازی بلۆککردنی سکرینشۆتیش بۆ نامەکان بەردەست دەبێت کە مەبەست لێی تەنها جارێک سەیر دەکرێت، ئەوەش هێشتا لە قۆناغی تاقیکردنەوەدایە و دواتر بەردەست دەبێت.

.

Back to top button