پارتی پێشنیارەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئاراستەی لایەنەکان کرد

 

سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێکدا بۆ ” دەزگای میدیایی خواکوڕک ” ناوەڕۆكی پێشنیازەكەی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرا كرد.

 

فەوزی هەریری لەمبارەیەوە گوتی : “ئیستا ئێمە سەرقاڵی نووسینی راگەیاندراوی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی نێوان سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەركردەی لایەنە سیاسییەكانین بە ئامادەبوونی نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان”.

ڕوونیشی كردەوە كە گفتوگۆكان لەسەر ناكۆكییەكان بەردەوامن، “لە كۆبوونەوەكە پارتی پێشنیازی خۆی هەبوو بەوەی 50٪ی كورسییەكانی پەرلەمان بە یەك بازنەیی هەڵبژێردرێن، 50٪كەی دیكە بە فرەبازنەیی بێت. بۆ بابەتی كۆمسیۆن، زۆربەی لایەنەكان لەگەڵ ئەوە بوون كۆمسیۆن كارا بكرێتەوە تا بتوانین بەروارێكی نوێ بۆ هەڵبژاردن دیاری بكەین”.

 

بڕیاریش  دراوە دوا كۆبوونەوە لە مانگی ئەیلوولدا بكرێت

Back to top button