چین هەڕەشەی داگیرکردنی ” تایوان ” دەکات

 

ئەمڕۆ چوارشەممە ، چین هۆشداریدا لەوەی هیچ ڕەفتارێکی “جیاخوازی” لەلایەن تایوانەوە قبوڵ ناکات و ئەگەر پێویست بکات بەزۆر دەست بەسەر دوورگەکەدا دەگرێت.

 

پەكین جارێكی تر ئەم هۆشدارییەی بڵاوكردەوە لە كاتێكدا سوپای چین لە چەند رۆژی رابردوودا مانۆڕێكی بەرفراوانی بێ وێنەی ئەنجامدا دوای سەردانەكەی نانسی پیلۆسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا بۆ تایوان.

 

ئەو وڵاتە بە توندی سەردانەکەی پێلۆسی بۆ تایوان شەرمەزار کرد و بە “زۆر مەترسیدار” وەسف کرد. خاتوو پێلۆسی باڵاترین بەرپرسی ئەمریکییە کە لە ماوەی ٢٥ ساڵدا سەردانی تایوان بکات.

 

چین تایوان بە بەشێک لە خاکی سەروەری خۆی و یەکێک لە پارێزگاکانی دەزانێت، هەر بۆیەش هەوڵدەدات تایپە لە جیهاندا بە گۆشەگیری بهێڵێتەوە.

Back to top button