مه‌سرور بارزانی: ئەبوبەکر حەسەن جاف ھەمیشە بە نووسین و ھەڵوێستەکانی داکۆکی لە کوردستان دەکرد

مه‌سرور بارزانی، په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی به‌بۆنه‌ی كۆچی دواییی نووسەر و ڕووناکبیری ناسراوی کوردستان ئەبوبەکر حەسەن جاف بڵاوكرده‌وه‌.

دەقی پەیامی سەرەخۆشی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:

بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و ڕووناکبیری ناسراوی کوردستان ئەبوبەکر حەسەن جاف-م بیست،کە ھەمیشە بە نووسین و ھەڵوێستەکانی، داکۆکی لە کوردستان و پرسە نیشتمانییەکان دەکرد.پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و دۆست و ئاشنایانی دەکەم و ھاوبەشی خەمیانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە ھەمووان ببەخشێت.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

Back to top button