بڕیاردهری لیژنەی رۆشنبیری له پهرلهمانی كوردستان لهبارهی ههندێ ڤیدیۆی سۆشیاڵ میدیا هاتهدهنگ
لهبارهی بڵاوكردنهوهی ههندێ بابهت له بهشێك له پلاتفۆرمهكانی سۆشیالمیدیا، بڕیاردەری لیژنەی رۆشنبیری، کۆمەڵگەی مەدەنی، وەرزش و لاوان لە پەرلەمانی کوردستان، گوتی: بۆ ئامادەکردنی یاسای رێکخستنی سۆشیالمیدیا لە هەرێمی کوردستان، لە هەوڵەکانمان بەردەوام دەبین.
موحسین دۆسكی، بریاردەری لیژنەی رۆشنبیری و كۆمەلگەی مەدەنی و وەرزش و لاوان لە پەرلەمانی كوردستان لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبووك نووسیویەتی، چەند رۆژێكە هەڤاڵان و خەلكی دڵسۆزی كوردستان، لەسەر چەند بابەتێكی بێ سەر و بەری سۆشیال میدیا و پەخشی هەندێك لە كەناڵە ناوخۆیی و پەیج و ئەكاونتی هەندێك لە كەسە دیارەكانی كوردستان پێوەندی دەكەن و نامە دەنێرن.
زیاتر دەڵێت، هەندێك بابەت دەروژێنن و بڵاوی دەكەنەوە، كە دۆرن لە ئادابی گشتی و فەرهەنگی خەڵكی كوردستان دوورن و ئازاری دەروونی تاكەكانی كۆمەڵگەكەمان دەدەن، یەكێك لەو بابەتانە ئەو ڤیدیۆیانەی بڵاو بوونەتەوە كە كچێك سەردانی خەڵك دەكا و هەندێك دەستەواژەی وەك، كەرخانە لە جیاتی كتێبخانە و ماچ و لە جیاتی ماسك و هتد، بەكار دێنێت، ئەم بەرنامانە لە زیانی رەوشی و فەرهەنگی و كولتووری زیاتر هیچ سوودی بۆ تاكی كۆمەلگە نییە و دوورە لە ئادابی گشتی خەڵكی كوردستان.
دۆسكی دووپاتی كردەوە، دەربارەی چەندان بابەتی لەم چەشنە، لەگەڵ لایەنی پێوەندیدار لە حكوومەت هاوڕاین و بە هەموو شێوەیەك رەتیان دەكەینەوە و كاری رژدیان لەسەر دەكەین، چونكە ئەم بابەتانە ناچنە ناو پێناسە و چارچێوەی ئازادی رادەربڕین و ئازادی تاكەكەسی، جارێكی تر دووپاتی دەكەینەوە كە لە هەوڵەكانمان بۆ ئامادەكردنی یاسای رێكخستنی سۆشیال میدیا لە هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبین، بۆ ئەوەی هەر كەسێك بەپێی یاسا لە قسە و رەفتارەكانی بەرپرسیار بێت.