بە ئەلیکترۆنی کردنی فۆرمی خۆراکی مانگانە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە

بەڕێوەبەری فۆرمی خۆراکی مانگانە لە دھۆک گوتی، ھەنگاوی کرداری بۆ بە ئەلیکترۆنی کردنی فۆرمی خۆراک دەستی پێکردووە و لەماوەیەکی نزیکدا دەبێتە ئەلیکترۆنی.

 

حوسێن سەبری، بەڕێوەبەری فۆرمی خۆراکی مانگانە لە دھۆک، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیاندووە: “ھەنگاوەکانی بە ئەلیکترۆنی کردنی فۆرمی خۆراکی مانگانە دەستیپێکردووە و ئێمە تەواوی زانیاریمان بۆ ناردوون و ئێستا وەزارەتی بازرگانی حکوومەتی عێراق کاری لەسەر دەکات و لەم ماوەیە کارەکان تەواو دەبێت و فۆرمی خۆراک دەبێتە ئەلیکترۆنی”.

 

Back to top button