سه‌در واده‌ی ئه‌نجامدانی خۆپێشاندانێكی تری ملیۆنی ڕاگه‌یاند
ساڵح محه‌مه‌د عێراقی وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در، له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویتەر ، داوا له لایه‌نگرانی ره‌وته‌كه‌ی ده‌كات سبه‌ی هه‌ینی، جارێكی تر به‌شداری خۆپێشاندان بكه‌نه‌وه و بڕژێنه‌وه سه‌ر شه‌قامه‌كان له هه‌موو پارێزگاكانی عێراق.
راشیگەیاندووە:” ئه‌وانه‌ی چاكسازییان خۆش ده‌وێت، پێویسته خۆیان ئاماده بكه‌ن (بۆ پشتگیریكردنی چاكسازی) به گردبوونه‌وه‌یان له پارێزگاكه‌یان، سبه‌ی هه‌ینی سه‌عات پێنج، تا باشترین پاداشتان پێ ده‌درێته‌وه. ئاگاداری زیاتریش بن و له‌م په‌یجه بمێننه‌وه نه‌ك په‌یجه ساخته‌كان”.
زیاتر هاتووه، “چاوه‌ڕوانی ورده‌كاریی نوێ بن له‌باره‌ی خۆپێشاندانه‌كه‌وه، ئاگادارتان ده‌كه‌یه‌نه‌وه.”