كازمی نیگەرانە
ئەمڕۆ پێنجشەم 11ی ئاب، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق رای گەیاند، عێراق لە قۆناغی دوای هەڵبژاردن، رووبەڕووی كێشەیەكی سیاسیی راستەقینە دەبێتەوە و پێویستی بە چارەسەرە، چارەسەریش پێویستی بە گفتوگۆ و قوربانیدان هەیە.
سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەو قسانەی لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران کردووە و باسی لەوە كردووە، ئەم حكوومەتە 28 مانگی بەسەر بردووە، ئەوەی جێی داخە لەم ماوەیەدا تەنیا بودجەی شەش مانگی هەبووە، كەواتە چۆن دەوڵەت دەتوانێت لە غیابی بودجەدا كار بكات؟”
دەشلێت:” بە قۆناغێكی سەختدا تێدەپەڕین، ئێستە لە مانگی هەشتی ساڵی 2022داین و هیچ بودجەیەك نییە، كەواتە چۆن قوتابخانە دروست بكەین، رێگەوبان قیرتاو بكەین و پڕۆژەی پێ دروست بكەین”.
كازمی پێی وایە گفتوگۆ تاكە چارەسەرە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و هیچ چارەسەرێكی ترمان نییە، بەڵام پەنابردن بۆ شێوازەكانی پەرەسەندنی میدیا، سۆشیال میدیا، بڵاوكردنەوەی ئاژاوە و بێزاری لەناو خەڵكدا، ئەمەش یارمەتیدەر نابێت لە بنیاتنانی ئەزموونی دیموكراسی مۆدێرن و دەبێت پشتیوانی سیاسیی راستەقینە بۆ حكوومەت هەبێت لەبری ناكۆكی سیاسی”.
سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هه‌ڵه‌یه بگوترێت ئه‌م حكومه‌ته هۆكاری كێشه‌كانه، له‌سه‌ره‌تاوه رامانگه‌یاندووه ئاماده‌ین ده‌سه‌ڵات راده‌ستی حكومه‌تی هه‌ڵبژێردراو بكه‌ین، ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان كۆكبن ئێمه‌ش ئاماده‌ین ده‌ست له‌كاربكێشینه‌وه.
لەکۆتایی قسەکانیشیدا دەلێ: “لایەن هەیە هەمیشە ململانێكان بەرەو حكوومەت دەگۆڕێت، حكوومەتیش هیچ پێوەندییەكی بەوەوە نییە، بەو پێیەی ئێمە حزب نین بۆ ململانێی سیاسی”.