رێگای سۆران رواندز دەکرێتە جووتساید

 

 

لە چوارچێوەی پلانەکانی کابینەی نۆیەم بۆ بەشی خزمەتگوزارییەکانی ڕێگاوبان ، بڕیار درا ڕێگای سۆران ڕواندز بکرێتە جووتساید ، کە ئەوەش ویستی سەرەکی هاووڵاتیانی ئەو ناوچانە بوو .

لەمبارەیەوە مەغدید عەریف ئەحمەد، قایمقامی قەزای ناوەندی سۆران لە لێدوانێکدا بۆ ” دەزگای میدیایی خواکوڕک ” ڕایگەیاند لەچوارچێوەی سیاسەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ جووتسایدکردنی رێگای نێوان ھەموو قەزاکان و شارە گەورەکان پڕۆژەی جووتسایدی نێوان سۆران و رواندز خراوەتە بواری جێ بەجێکردن و بڕیارە پێش ھاتنی وەرزی زستانی ئەمساڵ تەواو بکرێت

 

قایمقامی قەزای ناوەندی سۆران هاوکات ئاماژە بەوە دەکات ” پڕۆژەکە تەواوکەری شەقامی ٤٠ مەتری سۆرانیش دەبێت، بە جووتسایدکردنی نێوان سۆران رواندز جگە لەوەی جوانییەکی زۆر دەبەخشێتە شاری سۆران لەڕووی ھاتووچۆوە ئاسانکاری زیاتری دەبێت بۆ ھاوڵاتیان و گەشتیاران.

لە کۆتاییشدا وەک ڕوونکردنەوەی زیاتر گوتی ” پڕۆژەکە جگە لە دروستکردنی شەقام ھەموو خزمەت گوزاریەکی تێدایە لە کارەبا و ئاو و جوانکاری شەقام  و کربیستۆن، ئەمەیش دەبێتە ھۆی پێشکەوتنی سۆران لەڕووی رێگاو بانەوە، بەتایبەتی سۆران و رواندز  پێویستیان بە رێگایەکی ستاندەرد ھەبوو لە نێوانیان.

Back to top button