ئۆکراینا : 9 فڕۆکەی جەنگیی ڕووسیامان تێکشکاندووە
ئۆکراینا رایگەیاند، دوای ئەوەی زنجیرەیەک تەقینەوە لە بنکەیەکی ئاسمانی کە دەکەوێتە نیمچە دوورگەی کریمە بە ناوی ساکی روویدا، ٩ فڕۆکەی جەنگی روسیا لەناوبراون.
هەرچەندە رووسیا رەتیكردووەتەوە كە فڕۆكە جەنگییەكانی لە تەقینەوەكانی رۆژی سێشەممەدا تێکشکێندرابن ، بەڵام وێنە مانگە دەستكردەكان بە روونی دەریدەخەن كە لانیكەم حەوت فڕۆكەی جەنگی لە بنكە ئاسمانیەكە تەقیونەتەوە و ئەگەری زۆرە فڕۆكەی دیكەش زیانێكی زۆریان بەركەوتبێت.
سەرچاوە ، یۆرونیوز